خولی ئەستێرەکانی عێراق.. دهۆک بە گۆڵێک لەگەڵ کەربەلا یەکسانبوو

PM:08:43:09/05/2024

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خولی ئەستێرەکانی عێراق دهۆک بە گۆڵێک لەگەڵ کەربەلا یەکسانبوو، زاخۆ و ئەمانەی بەغداش بە خاڵیک رازی بوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کەربەلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری دهۆکی کرد.

لە تایمی یەکەم کەربەلا بە پشت بەستن بە هاندەرانی دەیویست گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکات، بەڵام پێچەوانەوەی ئەوە بینرا و لە خولەکی 24 هیران ئەحمەد دهۆکی بە گۆڵێک پێشخست و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم کوڕانی خاوەن یاریگا هەر لە سەرەتاو لە خولەکی 55 توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە، پاش ئەوەش لە خولەکی 66 نورو سولێی بە کارتی سور لە ریزەکانی دهۆک کرایە دەرەوە و ئەمەش وایکرد زیاتر پاشەکشە بکەن، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی کەربەلا هیچ گۆڵێکی تر تۆمارنەکرا و یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش خاڵەکانی دهۆک لە پلەی شەشەمدا بوون بە 41 خاڵ، کەربەلاش 26 خاڵی هەیە لە پلەی 14یەم.

لە یارییەکی تریشدا زاخۆ بووە میوانی ئەمانەی بەغدا و بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، لە ئێستادا زاخۆ خاوەنی 47 خالە و لە پلەی چوارەم دێت.