کلۆپ: متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە

PM:11:11:17/04/2024

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ دوپاتیکردەوە متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە بۆ بردنەوە و نەشیشاردەوە یاری پێشوویان شایەنی شکست بوونە.

پێش روبەڕوبوونەوەی ئەتەلەنتا، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپول رایگەیاند، ئەم یارییەیان جیاوازە لەوەی بەرشەلۆنە چونکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاریدەکەن، بەڵام دەیانەوێت بردنەوە بەدەست بهێنن، دەبێ چاوەڕێی یارییەکە ببن بزانن روودەدات یاخود نا.

وتیشی: پێش یارییەکان قسە بۆ یاریزانەکان دەکەم و بۆ یاری داهاتووش بیر لەوە دەکەمەوە چییان پێبڵێم، بێگومان باسی ئەو شتانە ناکەم کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسی دەکەین، لەبیرمە جارێک وتم ئەگەر بڕیارە شکست بهێنین، با بە جوانترین شێوە شکست بهێنین.

راهێنەرەکە راشیگەیاند، چوار ساڵ پێش ئێستا بەرامبەر یانە ئیتاڵییەکە یارییانکردووە و ئەوانیش هەمان شێوازی ئێستایان هەبووە، بەڵام لە یاریی پێشوویان بە هیچ شێوەیەک باش نەبوونە شایەنی شکست بوون، دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن بەڵام چاوەڕێدەکەن ئەتەلەنتا بەرگرییەکی بەهێز بکات.

راهێنەرەکەی لیڤەرپول نەشیشاردەوە ئەگەر نەتوانن ئەنجامەکە راست بکەنەوە ئەوە بێگومان ئەتەلەنتا شایەنی سەرکەوتن دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو.