خولی ئەستێرەکانی عێراق... زاخۆ لە مینای بردەوە

PM:08:08:30/04/2024

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مینای بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مینای کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی خاوەن یاریگا بە پشت بەستن بە هاندەران ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 26 و 37 و 44 لەڕێی یاریزانان فڕانک ئابۆگۆ و دیۆن ریباس و داروین لۆپێزەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم کوڕانی زاخۆ هەوڵیاندا بەرگری لە ئەنجامەکە بکەن و یانەی میوانیش هەوڵی گۆڵکردنی دەدا، لە خولەکی 62 کەڕاڕ جەعفەر گۆڵێکی بۆ مینا تۆمارکرد بەڵام پاش ئەوە هەوڵەکانیان گۆڵی لێنەکەوتەوە و یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی زاخۆ کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش زاخۆ خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 43 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت، میناش 27 خاڵی هەیە لە پلەی 13یەم.