ئەگەری دوورخستنەوەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەیە لە چامپیۆنز لیگ

PM:02:30:29/04/2024

2952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا و یوفا هەڕەشە لە تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەن و ئەگەری دوورخستنەوەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەیە لە چامپیۆنز لیگ.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بەشێوەیەکی بڵاویکردەوە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەڕەشە دەکەن بە راگرتن و سڕکردنی سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا لە نێوانیاندا لالیگا و دوورخستنەوەی یانەکانی ئیسپانیا لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

رۆژنامە ئیسپانییەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئەم هەڕەشەیەی دوو دامەزراوەکەی تۆپی پێ بەهۆی دەستێوەردانی حکوومەتی ئیسپانیایە لە کاروبارەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و ئەگەر ئەم دەستێوەردانەش بەردەوام بێت ئەوا ناچار دەبن بە راگرتنی چالاکییەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە.

ئاس ئەوەشی نەشاردووەتەوە، لەوانەیە رێگە نەدرێت یانەکانی ئیسپانیا بەشداری لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو بکەن لە نێوانیاندا دوورخستنەوەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یانەکانی دیکە لە چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، جگە لەوەش رێگە بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا نادرێت بەشداری لە یۆرۆی 2024 بکات.