خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ڤالانسیا بەدەستهێنا

AM:12:08:30/04/2024

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە ڤالانسیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ.
لە کۆتا یاری هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی ڤالانسیا بووەوە.
لە خولەکی 22ی تایمی یەکەمدا فێرمین لۆپێز گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و دواتر هوگۆ دۆرۆ و بیبیلۆ دوو گۆڵیان بۆ ڤالانسیا کرد، لە خولەکی چواری زیادکراویشدا جیۆرجی گۆڵچی ڤالانسیا بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریەکە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 49 و 82 و 93 رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی سێ گۆڵی تری بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
خ . ک