میسی بەنیازە پێکهاتەیەکی ئاگرین دروستبکات

PM:05:30:28/04/2024

32340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی ئامانجی ئەوەیە ئێم ئێس ئێن زیندوبکاتەوە و داوای لە بێکهام کردووە نەیمار بگوازێتەوە.

گۆڤاری فۆربس لە هەواڵێکیدا دوپاتیکردەوە، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەیەوێت ئێم ئێس ئێن لە یانەکەی ئێستایدا دروستبکاتەوە.

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، میسی داوای لە دەیڤد بێکهامی سەرۆکی یانەکەی کردووە جوڵەکانی دەستپێبکات بە مەبەستی ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەرازیلی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ئەوەیە کە یانەکەی نەیمار بگوازێتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا تا بتوانێت لە قۆناغی دووەمی خولی ئەمریکادا پێکەوە یاری بکەن لەگەڵ خۆی و لویس سوارێز.

رونیشیکردووەتەوە، تا ئەم ساتە ئەو سێ یاریزانە کە میسی و نەیمار و سوارێزن پەیوەندیەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە و بەردوامیش گفتوگۆ دەکەن لە گروپێکی وەتسئەپ.

میسی و نەیمار و سوارێز ماوەی چەند ساڵێک پێکەوە لە بەرشەلۆنە یارییان کردووە و نازناوی ئێم ئێس ئێنیان هەبووە کە کورتکراوەی ناوی هەر سێ یاریزانەکە بووە، لەو ساڵانەدا نازناوی زۆریان بەدەستهێنا کە نازناوێکیان چامپیۆنز لیگ بووە.

خ . ک