بەرشەلۆنە دەیەوێت فاتی رەوانەی سعودییە بکات

PM:06:31:30/04/2024

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە تەواوی لە فاتی بێهیوا بووە و دەیەوێت یاریزانەکە رەوانەی خولی سعودییە بکات.

درەوشاوەیی فاتی لەگەڵ بەرشەلۆنە وایکرد زۆرێک لە کارگێڕی یانەکە بە میسی نوێ ناویان دەبرد و تەنانەت دوای ڕۆیشتنی ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینیەش ژمارەی درێسەکەیان بەم یاریزانە بەخشی.

سەرەڕای ئەو درەوشاوەییەی کە ئەم یاریزانە گەنجە لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیبوو بەڵام دۆخەکە بەو شێوەیە نەڕۆیشت کە لەلایەن خۆی و هاندەران و کارگێڕی یانەکەوە چاوەڕوان دەکرا و پێکانە یەک لە دوای یەک و درێژخایەنەکانی وایان لێکرد هەرگیز نەگاتە ئاستە چاوەڕوانکاروەکەی.

ئەم مەرجانە وایکرد فاتی لە گواستنەوەی هاوینەی وەرزی ڕابردوودا بەشێوەی خواستن بچێتە برایتۆن، بەڵام لە ئەستێرەکە ئیسپانییەکە ئینگلتەرا سەرکەوتوو نەبووە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە زۆرە، ئەمە لە کاتێکدایە کارگێڕی یانەکە ئامادەنین بە هێشتنەوەی.

لەم بارەیەشەوە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، یانە کەتەلۆنییەکە هیوادارە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەم یاریزانە هاوشانی کلیمنت لێنگلێت رەوانەی خولی سعودیە بکات و هەوڵدەدەن یانەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و بڕە پارەیەکی باشیشیان دەستکەوێت.