مانیان دەیەوێت ملان جێبهێڵێت

PM:05:46:30/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانیان دەیەوێت ملان جێبهێڵێت بەهۆی کەمی مووچەکەی و خراپی ئاستی یانەکەوە لە دوایانەدا.

لەو کاتەوەی پەیوەندی بە میلانەوە کردووە، مانیان توانی ببێتە یەکێک لە یاریزانە گرنگ و سەرەکییەکانی یانەکە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی سێریا ئەی ئیتاڵیا و سەرنجێکی زۆرێک لە یانەکانیشی بە لای خۆیدا ڕاکێشا.

گرێبەستی ئەم یاریزانە لە هاوینی 2026 لەگەڵ میلان کۆتایی پێدێت، هەروەها چەند مانگێکە گفتوگۆ لە نێوان بەڕێوبەری کارەکانی یاریزانەکە و کارگێڕی میلان دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی دیاریکراو، دەوترێت یاریزانەکە ئەگەری هەیە بیر لە جێهێشتنی یانەکە بکاتەوە.

لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت باسی لەوەکردووە، ئەستێرە فەرەنسییەکە لە دۆخێکی سەیردایە لە میلان و هەست دەکات یانەکە ئاست بەرزی و درەوشاوەی دەشارێتەوە ئەویش بەهۆی ئاستی لەم وەرزەدا نائومێدی و دڵتەنگییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

مانیان کە لە ئێستادا مووچەی ساڵانەی سێ ملیۆن و دووسەد هەزار یۆرۆیە لەگەڵ یانەکەی شاری میلانۆ وەردەگرێت و چاوی لە پارەیەکی زیاترە و ئەگەری ئەوەش هەیە لە هاویندا یانەکە جێبهێڵێت.