هالاند پاشا نوێیەکەی کلاش ئۆف کلانس

PM:08:49:30/04/2024

1412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هالاند وەک پاشایەکی نێو یاری کلاش ئۆف کلانس دەردەکەوێت و یەکەمجار کەسایەتییەکی راستەقینە بۆ یارییەکە زیادبکرێت.

ئیرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچستەر سیتی دەبێتە کارەکتەری یاری ڤیدیۆی لە یاری کلاش ئۆف کلانس، وە یەکەمجارە کەسێکی ڕاستەقینە زیاد دەکرێت بۆ یارییەکە، یاریزانەکە بۆ ماوەی مانگێک بووەتە پاشای بەربەرییەکان لە میانی ڕووداوێکی وەرزیدا کە تایبەتە بە تۆپی پێ.

یاریزانانی یارییەکە دەتوانن هالاند وەربگرن و یاری پێبکەن یاخود هێرش بکەنە سەر لادێکەی وێرانی بکەن، ئەستێرەکەی سیتی بە ماوەی 10 ساڵە یاری کلاش ئۆف کلانس دەکات و پەیوەندی بە کۆمپانیایی سۆپەرسێلی فینلەندی کردووە داوای کردووە پێکەوە کاربکەن و کۆمپانیاکەش قبوڵی کردووە.

یاری کلاش ئۆف کلانس زیاتر لە دوو ملیار جار دابەزێنەری هەیە، ئێرلینگ کە ماوەیەکی زۆرە یاری پێدەکات لە نێو یاریەکەدا گوندێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردووە کە بووەتە هۆی ئەم هاوکارییە.

ستوارت مەکگی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کلاش ئۆف کلانس دەڵێت: کاتێک بیستمان ئێرلینگ هالاند هاندەری یارییەکەمانە و دەیەوێت هاوبەشیمان لەگەڵ بکات، بەڕاستی سیناریۆیەکی خەوناوی بوو.

هالاندیش لەو بارەیەوە دەڵێت: ماوەیەکی زۆرە هاندەری گەورەی یارییەکەم و هەموو شتێک لەبارەیەوە دەزانم، بۆیە بەڕاستی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە وەک کارەکتەری ناو یارییەکە دەرکەوم.

وەرزی نوێ و بەشداریکردنی هالاند لە یارییەکە تا 31ی ئایار بەردەوام دەبێت، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن کۆمپانیای سوپەرسێلەوە بڵاوکراوەتەوە، لەشکرێکی بەربەری، دوای ئەوەی نەیانتوانی هێرش بکەنە سەر گوندێک، لەناکاو پارچە ڕۆژنامەیەک دەدۆزنەوە کە وێنەی هالاندی لەسەرە، کە بە مانشێتێکی گەورە نووسراوە گەورەترین هێرشبەر لە جیهاندا.
20165832016588