یەکەمین پەیامی ئاراوخۆ پاش شکستەکەیان

PM:09:20:17/04/2024

2060 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ داوای لێبوردنی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە کرد و دەڵێت دووبارە هەوڵ دەدەینەوه.
دوای دۆڕانی بەرشەلۆنە بەرامبەر پاریس سان جێرمان، هەمووان ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەکەیان بە هۆکاری سەرەکی شکستەکە ناوبرد.
لەکاتێکدا لە خولەکەکانی یەکەمی یارییەکەدا، کە لە یاریگای ئۆڵۆمپی مۆنتخویک ئەنجامدرا، بەرشەلۆنە لە پاریس سان جێرمان ئاستی باشتر بوو توانی گۆڵی پێشکەوتنیش تۆماربکات، هەڵەیەکی ڕۆناڵد ئاراوخۆ لەسەر بارکولا بووە هۆی ئەوەی هەموو شتێک بگۆڕێت بۆ دژی بەرشەلۆنە و چوار گۆڵیان لێ تۆماربکرێت.
شارەزایان و ئەستێرەکانی پێشووی تۆپی پێ پێیان وایە  ئاراوخۆ نەدەبوو هەڵە بکات و لەو دیمەنەدا ڕێگری لە یاریزانەکە بکات.
بەرگریکارە ئۆرۆگوایەکەی بەرشەلۆنە، پاش شکستهێنانیان لە نوێترین پۆستیدا نوسیویەتی:  تۆپی پێ خۆشییەکی زۆری پێبەخشیم و ئێستا زلەیەکی سەختی لێدام، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەبێ مەرج لە پشتم بوون، هەورەها هاوڕێکانم کە دڵ و گیانیان لە یاریگادا بەخشی و هاندەران  ئەوان تا کۆتایی باوەڕیان بەم تیمە هەبوو، زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی دڵخۆشیتان پێ بدەم، ئێمە دووبارە هەوڵ دەدەینەوە، فۆرزا بارشا.