ئینریکی: لە پێناو بردنەوەی هەردوو یارییەکە دەجەنگین

PM:09:31:30/04/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی دوپاتیکردەوە لە پێناو بردنەوەی هەردوو یارییەکە دەجەنگن و چاوەڕێی کێبڕکێیەکی بەهێزیش دەکەن.

پێش روبەڕوبوونەوەی بروسیا دۆرتمۆند، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس یان جێرمان وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە گوایە چانسی ئەوان زیاترە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی وەک لە دۆرتمۆند و رایگەیاند، هەر بەهۆی ئەو پرسیارانەوەیە کە ماوەیەکی زۆرە دەڵێت میدیاکان هیچ شتێک لە تۆپی پێ نازانن.

وتیشی: یارییەکە زۆر لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەچێت، من ئەمە دەڵێم لەبەر شێوازی یاریکردنی دۆرتمۆند و شێوازی یاریکردنی ئاسایی ئێمە، ئێمە ناچینە ناو یاریگا بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین سەربکەوین یان نا، بەڵکو بۆ سەرکەوتن دەچینە ناو یاریگا و یارییەکی سەرنجڕاکێش دەبینین کە بە دڵنیاییەوە هەردوولا گۆڵ تۆماردەکەن.

سەبارەت بە فشارەکانی یاریکردن لە یاریگایەکی وەک سیگناڵ ئیدونا پارکیش باسی لەوەکرد، دەبێت ئەو راستییە قبوڵ بکەن کە زۆرێک لە پرسەکان دەتوانن رۆڵیان هەبێت لە بردنەوە و دۆڕان بەڵام ئەوان بۆ بردنەوەی هەردوو یارییەکە دەچنە یاریگاوە.

دەربارەی بە یاریزانە لاوەکانی پاریسیش وتی: من کاتێک پێکهاتەی سەرەکی دیاری دەکەم گرنگی بە تەمەنی یاریزانەکان نادەم، بەڵکو پێوەرەکەی من پێگەیشتنیانە، ئەگەر لەم قۆناغەدا ئاستیان لە ئاستی یاریکردن بۆ پاریس سانجێرمان بێت، ئەوا بەبێ گوێدانە تەمەنیان دەچنە ناو پێکهاتەکەوە.