زڵاتان قسەی لەگەڵ پیۆلی و یاریزانەکانی میلان کردووە

PM:08:33:17/04/2024

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ سەردانی مەشق و ڕاهێنانەکانی میلانی کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانەکانی یانەکە.
میلان سبەی شەو لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئەرکێکی قورسی لەبەردەمدایە چونکە هەفتەی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگدا، قوتابیانی پیۆلی لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ڕۆما بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام شکستیان هێنا و پێویستە لە یاریی گەڕانەوەدا قەرەبووی ئەم شکستە بکەنەوە.
میلان هەموو شتێکی کۆکردۆتەوە بۆ زیادکردنی چانسی سەرکەوتن لە ڕووی ماددیەوە تا لایەنی ڕۆحی، یەکێک لە گرنگترین سەرمایە ڕۆحییەکانی ڕۆسۆنێری جگە لە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ کەسێکی تر نییە.
ئەستێرەکەیی پێشووی میلان بە ڕۆحیەتێکی بەرز و عەقڵیەتی نەدۆڕاو ناسراوە، کارگێڕی ڕۆسینێریی پێیان وایە هیچ کەسێکی وەک ئیبرا ناتوانێت لە ساتەوەختەکاندا ببێتە فریادڕەسیان و تیپەکەیان ڕێکبخاتەوە.
سکای سپۆرت لە ڕاپۆرتێکدا دیمەنی گۆڕەپانی مەشقەکانی میلانەوە نیشانی دا کە زلاتان لە مەشقەکاندا ئامادەیە و سەرقاڵی قسەکردنە لەگەڵ یاریزانەکان، هەروەها ستیفانۆ پیۆلی کە بەهۆی ئاستە خراپەکەی میلان لە یاری گەڕانەوەدا فشارێکی زۆری لەسەرە، بە جیا بینرا کە لەگەڵ زلاتان گفتوگۆیان دەکرد.
میلان جگە لە یارییەکەی ڕۆما، یارییەکی تری سەختی لە پێشە بەرامبەر ئینتەر لە خولی ئیتاڵیا و لە ئەگەری دۆڕانی نازناوەکە پێشکەشی ئینتەر میلان دەکات.