AM:09:21:30/04/2024
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چاڤی رایگەیاند دڵخۆشە بە بوونی عەقڵیەتی ریمۆنتادا و لیڤاندۆڤسکیش سەرکردەیە
بۆ یاریزانەکانی تر.
دوای بردنەوەی یانەکەی لە ڤالانسیا و گەڕانەوە بۆ پلەی دووەم، چاڤی
هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان
پێشکەشکردووە و شایستەی بردنەوە بوون.
چاڤی وتی: هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم چونکە عەقڵیەتی ریمۆنتادا لەناو
یاریزانەکاندا بوونی هەیە، لە تایمی یەکەمدا هەڵەمان هەبوو ئەوەش بووە هۆکاری
ئەوەی دوابکەوین لە ئەنجامەکە بەڵام وەڵامدانەوەمان نایاب بوو.
وتیشی: سودێکی زۆرمان لە لێدانە وەستاوەکان وەرگرت و کۆنترۆڵی یاریگاشمان
کردبوو بەڵام ژمارەیەک هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردنمان لەدەستدا و لە کۆتایدا بە
بردنەوەکە رازیبووم.
دەشڵێت، لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە و گۆڵکاری یانەکەمانە،
نمونە و سەرکردەیەکی گەورەی تیپەکەمانە، هەمیشە بە باشترین شێوە راهێنان دەکات و
ئارەزووی گۆڵ تۆمارکردنی هەیە.
رونیشیکردەوە، ئاراوخۆ و چەند یاریزانێکی تریان هێشتا تەمەنیان بچوکە و
پێویستیان بە فێربونی زیاتر هەیە تا لە داهاتوودا یارمەتی یانەکە بدەن، پێدریش
نایابانە دەجوڵێت و سەلماندویەتی یەکێکە لە باشترینەکان.
خ . ک