لیڤەر نرخی سەڵاحی دیاریکرد و لە کۆتایی وەرز داهاتووی یەکلایی دەبێتەوە

AM:10:32:29/04/2024

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوول نرخی سەڵاحی بە 150 ملیۆن پاوەند دیاریکرد و چارەنووسی یاریزانەکەش لە کۆتایی وەرز یەکلایی دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی وەرزشی فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد، لەدوای رووداوەکانی نیوان کلۆپ و سەڵاح بە تەواوی ناکۆکی لە نێوان راهێنەرەکە و یاریزانەکە بەدی دەکرێت، دەکرێت ئاسایی بێت بەهۆی ئەنجامەکانی لیڤەر بەڵام رەنگە یاریزانەکەش لە کۆتایی وەرز رێدز جێبهێڵێت.

دوپاتیشیکردەوە، سەڵاح ئۆفەرێکی زۆری لە یانە سعودییەکان پێگەیشتووە، ئەم وەرزەش رەفتاری پیشەگەرانەی پاراست بە مانەوە لە لیڤەرپوول، بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بارودۆخەکە جیاواز دەبێت، بەو پێیەی رێدز پلانی نوێی هەیە و یاریزانەکەش داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە لە نێوان رۆشتن بۆ خولی سعودییە یاخود مانەوە.

لە لایەکی دیکەوە تۆڕی فوتباڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، رێدز ئامادەیە چاو لەو ئۆفەرانە بکات کە بۆ یاریزانە میسرییەکە هاتووە، نرخی یاریزانەکەشی لە نێوان 100 بۆ 150 ملیۆن پاوەند دیاری کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە هاوینی رابردووئیتیحاد 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە تەرخانکرد بەڵام لیڤەر سوربوو لەسەر هێشتنەوەی.

سەڵاح تەمەنی 31 ساڵە و لەم وەرزەدا بەشداری لە 41 یاریدا کردووە، توانیویەتی 24 گۆڵ تۆمار بکات و 13 گۆڵ دروستبکات.