ئەنچیلۆتی: بایرن میونشن یانەیەکی بەهێزە

PM:10:35:29/04/2024

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی رایگەیاند بایرن میونشن یانەیەکی بەهێزە و ئامانجمان ئەوەیە بگەینە یاری کۆتایی.

پێش یاریەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بایرن میونشن تیپێکی بەهێزە و یاریزانی خێرا هەیە و بە فشارێکی زۆرەوە یاریدەکەن، هەردوولا دەتوانن بە چەند شێوازێکی جیاوازی یاریبکەن.

ئەنچیلۆتی وتی: یادگاری خۆشم لەگەڵ بایرن میونشن و یاریگاکەی هەیە چونکە ماوەیەک راهێنەری ئەو یانەیە بووم، ئەوان ئێستا خاوەنی راهێنەرێکی گەورەەن کە تۆماس تۆخێلە، شێوازێکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە کارکردندا.

وتیشی: بایرن ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد لە یاریەکەی ئارسناڵ سەرەرای ئەوەی لەم وەرزەدا هەندێک ئەنجامیان لە بۆندس لیگا باش نەبووە، رێزێکی زۆریان دەگرن ئەوانیش هەمان هەستیان هەیە بەرامبەر ئێمە.

دوپاتیشیکردەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو وەرزێک ریاڵ مەدرید ئامانجی گەیشتنە بە یاری کۆتایی بەڵام لە ئێستادا سەرنجیان تەنیا لەسەر ئەم یاریەیە و بیر لە داهاتووتر ناکەنەوە.

لە وەڵامی تۆماس تۆخێل کە وتبوی گنابری گۆڵ تۆماردەکات، ئەنچیلۆتی دەڵێت، هەموو یاریزانەکان لە یاریگادا هەلی ئەوەیان هەیە گۆڵ تۆمار بکەن بە نمونەی گنابری و هاری کەین و ڤینیسیۆس.
خ . ک