ئیزاک بووەتە ئامانجی لیڤەرپوڵ

PM:12:13:30/04/2024

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ ئیزاک ئیمزا بکەن.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە پلانەکانیان داڕشتووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی چەند یاریزانێک.

رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی رایگەیاندوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە ئامانجیان گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئاستبەرزە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەلیکساندەر ئیزاکی هێرشبەری نیوکاسل یونایتدی کردووەتە ئامانج.

ئەو رۆژنامەکە دەڵێت، ئەو یاریزانە بووەتە یەکێک لە بژاردەکانی بەردەم یانەی لیڤەرپوڵ کە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکرێت بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە.

رونیشیکردەوە، هەرچەندە ئیزاک یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی نیوکاسل یونایتد بەڵام ئەو یانەیەش بەهۆی یاساکانی یاری خاوێنەوە ئامادەن دەستبەرداری ببن بەرامبەر بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ.

رونیشیکردووەتەوە، هێرشبەرە سویدیەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵ نیوکاسل بەڵام لاریشی نابێت بچێتە یانەیەکی تری پریمەر لیگ بە مەرجێک بەشدار بێت لە چامپیۆنز لیگ.

خ . ک