شنەیشل: ئامانجە سەرەکییەکەمان لەدەستنەداوە

AM:10:09:30/04/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنەیشل دوپاتیکردەوە دڵتەنگە بە شکستیان بەرامبەر ژاپۆن بەڵام هێشتا ئامانجە سەرەکیەکەیان لەدەست نەداوە.

رازی شنەیشلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق دوای یاریەکەی ژاپۆن رایگەیاند، شکستێکی قورس و دڵتەزێن بووە بۆیان چونکە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەتوون.

شنەیشل دوپاتیکردەوە کە هێشتا ئامانجە سەرەکیەکەیان ماوە ئەویش گەیشتنە بە ئۆڵۆمپیادی پاریس و ئەوەش لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیم بەرامبەر ئیندۆنیزیا دەتوانن بەدەستیبهێنن.

دەشڵێت، رووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی بەهێز و رێکخراو بوینەوە کە ژاپۆنە چونکە خاوەنی چەندین یاریزانی پیشەگەرە، سەرەرای ئەوەش ستایشی ئاستی یاریزانەکانم دەکەم بەهۆی ئەو یاریەی ئەنجامیاندا.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ئەو شكستە لە بیر بکەین و سەرنجمان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت، پێویستە ئەو ئاستە پێشکەش بکەین لە یاری داهاتوودا کە تایمی دووەم بەرامبەر ژاپۆن ئەنجامماندا.

لە کۆتاییشدا رایگەیاند، دەزانم کە بەردەوام داوای یاری پێکردنی بڵند حەسەن دەکرێت بەڵام ئەو راهێنەرە و دەزانێت کام پێکهاتە گونجاوە بۆ یاریەکان، ناتوانێت بە پێی داواکاری هاندەران پێکهاتەی یاریەکان دیاری بکات.

خ . ک