PM:11:32:29/04/2024
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی بە باشترین راهێنەری مانگی خولی ئیسپانیا دیاریکرا دوای بردنەوەی لە پیلیگرینی و فلۆرێس.
رابیتەی یانەکانی خولی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید بە باشترین راهێنەری مانگی چواری خولەکەیان دیاریکراوە.
راهێنەرە ئیتاڵیەکە بووە خاوەنی خەڵاتەکە دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و کێبڕکێکەی لە هەریەکە لە مانوێل پیلیگرینی راهێنەری ریاڵ بیتیس و کیکی فلۆرێسی سیڤییە بردووەتەوە.
ئەنچیلۆتی لەم مانگەدا سێ یاری لە خولی ئیسپانیا ئەنجامداوە بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا و بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیداد، لەسەرجەمیاندا براوە بووە، یانەکەی پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی لێکراوە.
ئەمە دووەمین جارە راهێنەرەکەی یانەی شاهانە دەبێتە باشترین راهێنەری خولی ئیسپانیا، دوایین جار کە ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودا بووە.
خ . ک