لاکازێت نزیکە لە چوون بۆ خولی سعودیە

PM:07:23:17/04/2024

604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاکازێت نزیکە لە جێهێشتنی لیۆن و پەیوەندیکردن بە یەکێک لە یانە گەورەکانی سعودیەوە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، دوو یانەی گەورەی سعودیە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ لاکازێتی هێرشبەری یانەی لیۆنی فەرەنسی.

رادیۆکە رایگەیاندوە، ئامانجی ئەو دوو یانەیە ئەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەدا تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن و لە ئێستاشدا لەرێگەی بەرپرسەکانیانەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵدا دەستپێکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گرێبەستی ئەلیکساندەر لاکازێت لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت و پێشتریش یانەی لیۆن ئۆفەری چەند یانەیەکی رەتکردەوە بەرامبەر فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان چونکە دڵخۆشبوون بە ئاستی.

ئەو رادیۆیە دڵنیاییداوە لەوەی ئەگەر یاریزانە فەرەنسیەکە رازیبێت بە ئۆفەری یانە سعودیەکان ئەوا بەرپرسانی یانەکەشی رێگری لێناکەن بڕوات لەپێناو بەدەستهێنانی بڕێک پارە تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بێبەرامبەر لە یانەکەیان نەڕوات.
خ . ک