ئینتەر پاداشتی ئینزاگی راهێنەری دەکات

PM:11:02:29/04/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر پاداشتی ئینزاگی دەکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان لە هاوینی ساڵی 2021ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە و گرێبەستەکەی ئێستاشی لە دوای کۆتایهاتنی وەرزی داهاتوو تەواو دەبێت.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایکرد، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان دەیانەوێت پاداشتی ئینزاگری راهێنەریان بکەن بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی یانەکەیان.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی یانە ئیتاڵیەکە ئەوەیە کە گرێبەستی ئینزاگی راهێنەر بۆ ماوەی یەک یان دوو ساڵیتر نوێبکەنەوە جگە لەوەش مووچەی ساڵانەکەشی زیاد دەکەن.

رونیشیکردووەتەوە، لەناو کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە و سەرجەم یاریزانانیشدا هەست بە دڵخۆشی دەکەن بە بوونی ئینزاگی و بە شیاوترین کەسی دەبینن کە تا ماوەی چەندین ساڵی تریش بمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانی زۆر باشن جگە لەوەش ئاستی یانەکەش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

سکای دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجێکی تری ئینتەر ئەوەیە ئینزاگی بپارێزێت لە هەوڵی یانە گەورەکانی ئەوروپا کە خۆیان ئامادەکردبوو گرێبەستی پێشکەش بکەن و بیکەنە راهێنەری یانەکانیان لە وەرزی داهاتوودا.
خ . ک