یۆرۆپا لیگ.. سبەینێ قۆناغی چارەکی کۆتایی تەواو دەبێت

PM:06:04:17/04/2024

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە یۆرۆپا لیگ لیڤەرپوڵ رووبەڕووی ئەتڵانتا دەبێتەوە و میلان دەبێتە میوانی رۆما.

یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپا لیگ بەردەوامی هەیە، سبەینێ لە یارییەکانی گەڕانەوەدا و لە کاتژمێر 10، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی.

ئەرکی لیڤەرپوڵ بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی قورسە چونکە لە یاری چووندا کە لە یاریگای خۆی بەڕێوەچووبوو بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکستیهێنابوو لەبەرئەوە لەم یاریەدا پێویستە بە جیاوازی چوار گۆڵ بردنەوە بەدەستبهێنێت.

لە یاریەکی تردا، هەردوو یانەی رۆما و ئەی سی میلانی ئیتاڵی رووبەڕووی یەکدەبنەوە و هەلی گەیشتنی رۆما زیاترە چونکە لە یاری یەکەمدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانیش کە لە چەند رۆژی رابردودا بە فەرمی بووە پاڵەوانی بۆندس لیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی وێستهامی ئینگلیزی، لە یاری رابردووشدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنابوو، هەردوو یانەی مارسیلیا و بەنفیکاش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

خ . ک