PM:05:00:30/04/2024
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تێرزیچ دوپاتیکردەوە پاریس یەکێکە لە باشترین
یانەکانی ئەم وەرزە بەڵام ئەوان تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ شکستپێهێنانیان.
پێش روبەڕوبوونەوەی پاریس سان جێرمان، ئیدین
تێرزیچی راهێنەری بروسیا دۆرتمۆند وتی: پاریس لەم وەرزەدا لە باشترین ئاستی خۆیدایە، دەبێت باشتربین لەوەی لە دۆرتمۆند
بەرامبەر ئەوان یاریمان کرد لە قۆناغی کۆمەڵەکان، لەم وەرزەدا گۆڕانکارییەکی گەورەیان
بەسەردا هات و چەند یاریزانێکی نوێ پەیوەندییان بە تیپەکەوە کردووە پلانی پاریس
سان جێرمان ئەوەیە کە ئەم پاڵەوانێتییە بباتەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خەیاڵی
بوون و دەزانین بەرامبەر چ ڕکابەرێکی سەخت یاری دەکەین.
باسی لەوەشکرد، سابیتزەر و مالین بەشداری دواین راهێنانەکانیان کردووە و ئامادەی
یارییەکە دەبن، سەبارەت بە کۆتا یارییان کە تووشی شکستێکی قورس هاتن بەرامبەر لایپزیگ
ئاماژەی بەوەدا کێشەیان لە هێڵی بەرگریدا هەبووە و هیچ هەڵەیەکی تاکەکەسیان
نەبووە.
راهێنەرەکەی
دۆرتمۆند سەبارەت بە پلانی یاری تیپەکەی بەرامبەر پاریس رایگەیاند، هەموو شتێک ئەگەری
روودانی هەیە لە ماوەی ئەو 180 خولەکدا و پێویستە بۆ هەموو ئەگەرێک خۆیان ئامادە
بکەن و پلانێکی دیاریکراویان هەبێت، جەختی لەوەشکردەوە، بڕوای بە تواناکانی خۆیان
هەیە و هەموو هەوڵەکانیشیان دەخەنە گەڕ بۆ سەرکەوتن.