بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

PM:03:42:17/04/2024

22020 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە رووبەڕووی کێشەی دارایی گەورە بووەتەوە و ئەگەری زۆرە دی یۆنگ بفرۆشێت.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، تا ئەم ساتە کێشە داراییەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چارەسەر نەبووە و ئەو یانەیەی تووشی کێشەیەکی ئاڵۆز کردووەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە بیریان لەوە کردووەتەوە دەستبەرداری فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەکەیان ببن بەرامبەر نرخێکی زۆر و خوێندنەوەش بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکەن کە پێشکەشیان دەکرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو یانەیە ئامانجیان ئەوەیە بە فرۆشتنی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەیان بڕە پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنن کە مەتر نەبێت لە 80 ملیۆن یۆرۆ تا کێشە داراییەکانیان چارەسەر بکات و بتوانن چەند گرێبەستێکی تر ئیمزابکەن.

دەشڵێت، دی یۆنگ ئاستێکی بەرزی هەیە و بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بە نمونەش مانچستەر یونایتد و بایرن میونشن و مانچستەر سیتی بەڵام زۆری مووچەکەی رێگرە لە رۆیشتنی و چەند جارێکیش دوپاتیکردووەتەوە کە بیری لە جێهێشتنی یانەکەی نەکردووەتەوە و هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵیدا.

خ . ک