داهاتووی جۆرجینیۆ بە کوێ دەگات؟

PM:01:26:17/04/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی جۆرجینیۆ نا روونە و بەڕێوبەری کارەکانی دەرگاکان بە رووی یانەکانی خولی ئیتاڵیادا دەکاتەوە.

جۆواو سانتۆسی بەڕێوبەری کارەکانی جۆرجینیۆی یاریزانەی هێڵی ناوەڕاستی ئارسناڵ دەرگای بە رووی ئەو یانانەدا کردەوە کە دەیانەوێت گرێبەست کەگەڵ جۆرجینیۆدا بکەن.

سانتۆس وتی: جێگای سەرسوڕمان نییە کە جۆرجینیۆ بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا بە تایبەت یەگەر یانەی یۆڤانتۆس پەیوەندیمان پێوە بکات، هەروەها یانەیەکی وەک فیرۆرێنتینا کە دەیەوێت لە چامپیۆنز لیگادا بێت، بەڵام تا ئێستا پەیوەندیان پێوە نەکردووین.

ئاماژەی بەوەش کرد، یاریزانەکە توانایەکی باشی هەیە و متمانەی بە خۆی هەیە بگەڕیتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی، هەروەها ئارەزوو دەکات لە یانەیەکی خولی ئیتاڵیا درێژە بە کاروانەکەی بدات.

جۆرجینیۆ جێگای لە پێکهاتەی سەرەکی ئارسناڵ نابێتە و لەم وەرزەدا زۆرینەی کات بە شێوەی یەدەگ بەشداری کردووە، تەنیا گۆڵێک و دوو ئەسیستیشی هەیە.