شنێشل:ئەمە کۆتایی جامەکە نییە

AM:11:30:17/04/2024

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شنێشل دوپاتیکردەوە، کار دەکەن بۆ قەرەبوکردنەوەی شکستیان بەرامبەر تایلاند و ئەمە کۆتایی جامەکە نییە.

دوای شکستیان بەرامبەر تایلاند، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، رازی شنێشل، پێی وایە دۆڕاندنی یارییەک بە مانای جێهێشتنی جامی خوار 23 ساڵانی ئاسیا نییە.

شنێشل وتی: چانسەکانمان هێشتا دروستن، کاریش دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ورەی یاریزانەکان بۆ ئەوەی ئاستێکی تەکنیکی باشتر لە یاری داهاتوودا پیشانبدەن بۆ ئەوەی قەرەبووی لەدەستدانی یارییەکە بکەینەوە کە تیایدا خاڵمان لەدەست دا.

هەروەها دەڵیت : یاریزانەکان ئەو ئاستە تەکنیکییەیان نەخستەڕوو کە لە یارییەکانی پێشوودا داوایان لێدەکرا، بەتایبەتی کە هەڵبژاردەی عێراق ئامرازی ئامادەکاری دروستی هەبوو، بەڵام ئاسایی خۆی نەخستەڕوو هەروەها ئەوە ناسنامە و وێنەی ئێمە نییە.