ئاهەنگێکی خەمبارانە بۆ ئۆڵمپیاد بەڕێوەچوو

PM:05:01:23/07/2021

1332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاهەنگێکی خەمبارانە بۆ یارییەکانی ئۆڵمپیادی تۆکیۆ بەڕێوەچوو بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ئەمڕۆ لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیادی 2020 بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجاریش لە مێژوودا ئاهەنگەکە بە بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجامدرا.

لە ئاهەنگەکەدا چەند سەماکەرێکی کەم بەشدارییان کرد و لە پیش دەستپێکردنیشی خولەکێک وەستان بۆ ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

تەنیا هەزار کەس بەشداربوون لە ئاهەنگی دەستپێکردنی ئۆڵمپیاددا کە ئوانیش بریتیبوون لە بەرپرسانی باڵای ئۆڵمپی و بەرپرسانی وڵاتی ژاپۆن و چەند وڵاتێکی تر و شوێنی هاندەرانیش لە یاریگادا بە چۆڵی مابوونەوە.

نمایشی وڵاتە بەشداربووەکانیش جیاواز بوو لە ئۆڵمپیادەکانی پێشووتر چونکە ڕێژەیەکی کەمیان ڕێگایان پێدرا کە بەشداری بکەن لە نمایشی ئاهەنگەکەدا و لە هەر وڵاتێک چەند وەرزشەوانێکی کەم بەشدارییان کرد.

لە کاتی ئاهەنگەکەشدا پارچە میوزێکێکی خەمناک پەخشدەکرا کە ئەوەش لەلایەن ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکەوە دیاریکرابوو .

دیەمنێکی خەمناک باڵی کێشابوو بەسەر ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵمپیاددا چونکە بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکان دووربوو لە دەنگی هەزارەها هاندەر لە چاو ساڵانی پێشوودا.

خ . ک