خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە نەیتوانی لە گرانادا بباتەوە

PM:11:58:20/09/2021

1196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە نەیتوانی لە گرانادا بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.

لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیدا، یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی گرانادای کرد.

لەخولەکی دووی سەرەتای یاریەکەدا دۆمینگۆس دوارتی گۆڵێکی بۆ گرانادا تۆمارکرد، لەخولەکی 90 رۆنالد ئاراوخۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بەرشەلۆنە کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت، گراناداش بە سێ خاڵ لە پلەی 17 دایە.
خ . ک