لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی لە ئۆدینیزی بردەوە و پێشەنگی ڕیزبەندی لە ئینتەر
وەرگرتەوە.
لەکۆتا یاری هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای
خۆی بوە میوانی یانەی ئۆدینیزی.
یاریەکەش بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە
خولەکەکانی 24 و 35 و 52 و 84 ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئەمیر رەحمانی و خالیدۆ کۆلیبالی و
لۆزانۆ تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامە، ناپۆلی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و پێشەنگی ڕیزبەندی لە
ئینتەرمیلان وەرگرتەوە، ئۆدینیزیش حەوت خاڵی هەیە و لە هەشتەمی ڕیزبەندیدایە.
خ . ک