هەڕەشە لە سەرۆکی یوفا کرا

PM:11:20:20/09/2021

556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دادگای مەدرید تەنیا پێنج ڕۆژی بۆ فیفا دیاریکردووە بۆ کشانەوەی سزاکانی سەر دامەزرێنەرانی پرۆژەی سوپەر لیگ.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، مانوێل ڕۆیز دی لارای دادوەری فەخری دادگای 17ی مەدرید تەنیا پێنج ڕۆژی دیاریکردووە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر یانەکانی دامەزرێنەری پرۆژەی سوپەرلیگ.
ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، ئەگەر چێفرینی سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی ئەوروپا لەو ماوەی بۆی دیاریکراوە سزاکانی سەر یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس نەکشێنێتەوە ئەوا لەلایەن مانوێل رۆیزەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە یوفا بەهیچ شێوەیەک نەیتوانیوە بیسەلمێنێت کە یانەکانی سوپەرلیگ پێشێلی یاساکانی تۆپی پێیان کردووە و لەبەرئەوە لەماوەی پێشووتریشدا یەکێتییەکەیان ئاگادارکردوەتەوە کە ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە.
ئاس روونیکردوەتەوە کە بۆچوونی چێفرین نەگۆڕە و ڕەتیکردوەتەوە سزاکانی سەر یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید هەڵبگرێت و سوورە لەسەر جیبەجێکردنی ئەو سزایانە.
خ . ک