بنزیمە باشترین هێرشبەری جیهانە

PM:10:54:20/09/2021

2160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەریم بنزیمە تا ئێستا باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەیە و هالاند و لیڤاندۆڤسکی لەپلەکانی دووەم و سێیەمدان.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کەریم بنزیمەی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی زۆری ژمارەکانیاوە تا ئێستا باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەی سەرجەم خولەکانە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بنزیمە بەشداری لە 11 گۆڵی ئەم وەرزەی یانەکەیدا کردووە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ و درووستکردنی پێنج گۆڵ بۆ هاوڕێکانی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیرلینگ هالاندی هێرشىەری بروسیا دۆرتمۆند لەم وەرزەدا بەشداری 10 گۆڵی کردووە بەشێوەیەک کە حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
لە پلەی سێیەمیشدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشن دەبینرێت کە بە تۆمارکردنی گۆڵ بەشداری حەوت گۆڵی لەگەڵ یانەکەیدا کردووە.
خ . ک