مانچستەر یونایتد حەوت یاریزان دەفرۆشێت

PM:10:15:20/09/2021

1068 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد لەسەر داوای سۆڵشایەری ڕاهێنەر دەستبەرداری حەوت یاریزانی یانەکەی دەبێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکارییان کردووە بەمەبەستی گۆڕانکاریکردن لە پێکهاتەی یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، کارگێڕی یانەکەی شاری مانچستەر بەنیازن دەستبەرداری حەوت یاریزانی یانەکەیان ببن لەسەر داوای ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەریان.

ئاشكراشیکردووە، ئەو حەوت یاریزانەی یانەکە دەیەوێت دەستبەردایان ببێت ئەنتیۆنی مارسیال و جیسی لینگارد و ڤان دیبیک و فیل جۆنز و ئێریک بایلی و دالۆت و تێلێسن.

دەیلی مەیل دەڵێت، سۆڵشایەر لەبەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانانە داوای ئەنجامدانی گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزاندا کردووە کە یەکێکیان دیکلان ڕایسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی وێستهامە.

خ . ک