بەرشەلۆنە بەهۆی کومانەوە دەکەوێتە قەیرانەوە

PM:09:34:20/09/2021

1132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لە قەیراندایە و لە ئەگەری درێژنەکردنەوەى گرێبەستی کومان پێویستە شەش ملیۆن یۆرۆ ببەخشێتە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە.

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سێ یاری داهاتووی کومان لەگەڵ بەرشەلۆنەدا چارەنوسسازە و هەرچەندە کومان نەتوانێت ئەنجامی بەرچاو بەدەستبهێنێت، ئەوا لاپۆرتای سەرۆک پێش ئەوەى لە پۆستەکەى دووریبخاتەوە پێویستە بە باشی بیر لە بڕیارەکەى بکاتەوە.

ئاس ئاشکرایکردووە، بە پێی بڕگەیەکی گرێبەستەکەى کومان لەگەڵ بەرشەلۆنەدا لە سەردەمی بارتۆمیۆ، یانەکە لە ئەگەری نوێنەکردنەوەى گرێبەستی ڕاهێنەرە 58 ساڵییەکە لە هاوینی 2022 ئەوا پێویستە وەک قەرەبوو شەش ملیۆن بداتە کومان ئەوەش قەیرانێکی تر بۆ سەرۆکی ئێستا درووستدەکات.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە ئاشکراشیکردووە، کومان بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە لە ئابی 2020 بە ناچاری شەش ملیۆن یۆرۆی بەخشیوەتە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەى تا گرێبەستەکەى هەڵبوەشێنێتەوە و یانە کەتەلۆنیەکەش لەو کاتەدا ئامادەبووە لە ئەگەری دوورخستنەوە و درێژنەکردنەوە ی گرێبەستەکەى قەرەبووی کومان بکاتەوە و ئەوەش بلاوگرانا ناچار دەکات بۆ وەرزی سێیەم پابەندی گرێبەستەکەى بێت لەگەڵ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەردا.