ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخال لەیاریگاکان

PM:08:45:20/09/2021

676 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخال ئاشکراکرا و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانیا ماوەی دوورکەوتنەوە دانی کارڤاخالی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریەکەیان بەرامبەر ڤالانسیا تووشی بوو.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند کە دانی کارڤاخال پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامداوە و لانی کەم بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکرد یانەی شاهانە هیچ ڕاپۆرتێکی پزیشکی دەربارەی پێکانەکەی کارڤاخال بڵاوناکەنەوە ئەوەش لەسەر داوای یاریزانە ئیسپانیەکە کە بەمافی خۆی دەزانێت بەنهێنی بمێنێتەوە.

دانی کارڤاخال لە یاریەکەی ڤالانسیا تووشی پێکان بوو بەوهۆیەوە لە خولەکی 27 ی تایمی یەکەمی یاریەکە گۆڕانکاری پێکرا و چووە دەرەوەی یاریگا.

ئەو پێکانە نوێیە کارەساتێکی ترە بۆ یاریزانە ئیسپانیەکە کە بەهۆی پێکانەوە بەشداری 36 یاری فەرمی نەکرد لە وەرزی ڕابردوودا.