کاتی گەڕانەوەی ئیبراهمۆڤیچ بۆ یاریگاکان

PM:08:28:20/09/2021

700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیبراهیمۆڤیچ نزیکە لەگەڕانەوەی بۆ یاریگاکان و ئامادەیی یاریەکەی بەرامبەرڤینیسیا دەبێت.

ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد کە یانەی میلان نزیکە لەبەدەستهێنانەوەی تواناکانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و لە یاری داهاتوودا ئامادە دەبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە زلاتان ڕەنگە بۆ یاری هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا ئامادەبێت چوارشەممە بەرامبەر یانەی ڤینیسیا یاریدەکەن.

ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی ئەو پێکانەی لە هەفتەی سێیەم بەرامبەر لازیۆ تووشی بوو بەشداری لە یاریەکانی یانەکەی نەکرد کە بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان و یۆڤانتۆس لەخولی ئیتاڵیا بوو.

یانەی ئەی سی میلان لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و لە چوارهەفتەی سەرەتای خولەکەدا 10 خاڵی کۆکردووەتەوە.