PM:07:58:20/09/2021
680 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیاگۆ بەهۆی
پێکانەوە لە لیڤەرپوڵ دووردەکەوێتەوە و بەشداری یاریەکانی نۆرویچ و برینتفۆرد
ناکات.
یاریدەدەری
ڕاهێنەری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە تیاگۆ ئەلکەنتارای ئیسپانی یاریزانی
هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانە لە یاریەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس
تووشی بوو بەشداری یاریەکانی نۆرویچ سیتی و برینتفۆرد ناکات.
بیبین لیندەرز کە
یاریدەدەری کلۆپە وتی: ناتوانم بەدڵنیایی پێتان ڕابگەیەنم کە چەندێک کاتی پێویستە
بۆ چاکبونەوە بەڵام بێگومان بەشداری یاریەکەی سبەینێ ناکات.
هەروەها وتیشی:
پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان بکەین و پزیشکەکانی یانەکە جۆری پێکانەکەی
دیاری بکەن چونکە بەڕاستی تایگۆ یاریزانێکی گرنگە بۆ یانەکەمان.
لەکۆتایشدا
وتی: بەڕاستی ئەوە هەستێکی ناخۆشە لەماوەی دوو هەفتەدا دوو یاریزانی هێڵی
ناوەڕاستمان تووشی پێکان بوون کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لەسەر پێکاهاتەکەمان هەیە.