PM:07:27:20/09/2021
1044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی جیهان
کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری ئەنجامدانی جامی جیهانی هەموو دوو
ساڵ جارێک.
یەکێتی تۆپی پێی
جیهانی ئاشکرایکرد کە کۆبونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم یەکێتیەکانی تۆپی پێ
ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەی بیرۆکەی بەڕێوەچونی جامی جیهانی بۆ
هەمو دوو ساڵ جارێک.
فیفا ئاماژەی
بەوەشکرد کە کۆبونەوەکە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەبێت و لە 30ی ئەم مانگەدا
ئەنجامدەدرێت لەکاتی یاریە نێودەوڵەتیەکاندا.
پێشنیاری
بەڕێوەچونی جامی جیهانی بۆ دوو ساڵ جارێک لەلایەن ئەوروپاوە ڕەخنەی توندی لێگیرا
دوای ئەوەی ئەلیکساندەر ىسیڤرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەڕەشەی ئەوەی کرد
کە بەتەواوی لەو جامە دووردەکەونەوە.
بەڵام
لەلایەکی ترەوە پێشنیارەکە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە پێشوازی لێکرا و فیفا
ڕاپرسیەکی ئەنجامدا کە ئاشکرایکرد هاندەران پشتگیری لەو بڕیارە دەکەن.