PM:06:57:20/09/2021
876 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرچاوەیەک
مەرجێکی هەڵوەشاندنەی گرێبەستی دی لیختی ئاشکراکرد و بۆ هاوینی داهاتوو بۆ ڕۆشتن
بەردەست دەبێت.
تۆڕی هەواڵی سکای
ئاشکرایکرد کە ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە
گرێبەستەکەیدا مەرجێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.
ئەو سەرچاوەیە
ڕونیکردەوە مە مەرجەکە بڕەکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە و لە هاوینی 2022 بەردەست دەبێت بۆ
جێهێشتنی یانەکە.
ئەو تۆڕی هەواڵە
ئاماژەی بەوەشکرد کە یۆڤانتۆس دەیەوێت پارێزگاری لەهێشتنەوەی بەرگریکارەکە بکات بەڵام
ئەگەر هەر یانەیەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات ئەوا ڕێگری لەڕۆشتنی
ناکەن.
یانەی یۆڤانۆش لەم
وەرزەدا ئاستێکی زۆر خراپ پێشکەش دەکات کاتێک لە چوار یاری خولی ئیتاڵیادا خاوەنی
تەنها دوو خاڵە و لەپلەی هەژدەیەمدایە.