کۆتینیۆ قوڕەکەى بۆ بەرشەلۆنە خەستکردووەتەوە

PM:06:27:20/09/2021

808 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەر کۆتینیۆ 100 یارى لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامبدات، دەبێت یانە کەتەلۆنیەکە 20 ملیۆن یۆرۆ بە لیڤەرپوڵ ببەخشێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان لە ئینگلتەرا ئاماژە بەوەدەکەن، لەگەڵ ئەوەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە قەیرانى داراییدایە، بەڵام گرێبەستەکەى فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى هێرشبەرى یانەکەى کێشەکەى قوڵترکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکانى بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکەن، بەرشەلۆنە لەم دۆخە خراپەیدا دەبێت 20 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکارى بە یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى ببەخشێت، گەر کۆتینیۆ بگاتە یارى 100 لە یانەکەیدا.

هەندێک سەرچاوە لە ناو بەرشەلۆنەوە دووپاتیدەکەنەوە، لە گرێبەستەکەى کۆتینیۆدا بەندێکى لەو جۆرە بوونى نییە پەیوەندى بە ژمارەى یاریکردنەکانى یاریزانەکەوە هەبێت.

کۆتینیۆى 29 ساڵ تا ئێستا 91 یارى لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و گرێبەستەکەشى لە هاوینى 2023دا تەواودەبێت.

کۆتینیۆ لە 2018دا بە 120 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 40 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکارى لە لیڤەرپوڵەوە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد و تا ئێستا 23 گۆڵ و 14 ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف

Coutinho back after 259 day absence