زاخۆ لە دەستپێکی یارییەکانی خولی نایابی
عێراق بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر نەورۆز بەدەستهێنا.
لە یاریەکانی هەفتەی یەکەم و دەستپێکی خولی
نایابی عێراق زاخۆ میوانداری یانەی نەورۆزی کرد، لەخولەکی 24دا زاخۆ لەلایەن لۆکاس
سانتۆسەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و لەخولەکی 24دا ئاسۆ ڕۆستەم گۆڵی
یەکسانبوونەوەی بۆ نەورۆز تۆمارکرد، دواتر یاریزانانی یانەی زاخۆ هەوڵەکانیان
چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یانەی میوانیان تا یاریزان سیدریکی کامیرۆنی خولەکی 85 گۆڵی
دووەم و سەرکەوتنی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یەکەم سێ خاڵییان بەدەستهێنا.