بەهۆی ئەوەی ڤاکسینی وەرنەگرت گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە

PM:06:00:20/09/2021

1828 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەیەکی تۆپی باسکە گرێبەستی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی ڤاکسینی وەرنەگرتووە.

یانەی برێکەرزی نیوزلەندی کە لە خولی تۆپی باسکەی ئوسترالیا کێبڕکێ دەکات گرێبەستی تای وێبیستەری یاریزانی یانەکەی هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی پێش دەستپێکی وەرزی نوێ ڕەتیکردەوە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەخۆی بدات.

بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لەسەر گەشتکردن هەیە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو تیپی برێکەرز هەمو وەرزی ڕابردوو لە ناو وڵاتی ئوسترالی مایەوە و گەشتیان نەکرد بەڵام پێشبینی دەکرێت لەم وەرزەدا گەشت بۆ وڵاتانی تر بکەن بۆیە وێبیستەر بڕیاریدا کە ئەو ڤاکسینە وەرنەگرێت.

لەلای خۆشیەوە مات واڵش خاوەنی یانەکە وتی: بەداخەوە ئێمە لە بارودۆخێکی تایبەتداین بەڵام بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین هیچ یاریزانێک ناتوانێت لەگەڵمان گەشتبکات و بە ئازادی یاریبکات لەم وەرزەدا.