ڕۆدریگێز دەچێتە خولی قەتەری

PM:05:26:20/09/2021

948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆدریگێز زۆر نزیکە لە جێهێشتنی ئیڤەرتۆن و پەیوەندیکردن بە خولی قەتەریەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ڕایگەیاند کە جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی یانەی ئیڤەرتۆن دوای ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە تێکچوو ئێستا لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ڕووبکاتە خولی قەتەری.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕۆدریگێز لەوکاتەوە ڕافا بینیتێز بووەتە ڕاهێنەری یانەکە تائێستا بەشداری هیچ یاریەکی ئەم وەرزەی ئیڤەرتۆنی نەکردوە.

ئەوەشی ڕونکردەوە کە ڕۆدریگێز لە وەرزی گواستنەوەی ڕابردوو نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە یانەی پۆرتۆوە بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی.

ئەو ئەستێرەیە لە هاوینی 2020 لەسەر داوای کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە یانەی ئیڤەرتۆن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دو ساڵ بوو و خاوەنی بەرزترین مووچە بوو لەمێژووی ئیڤەرتۆندا.