ڕۆناڵدۆ لە میسی باڵادەستترە

PM:04:36:20/09/2021

1992 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ لە ڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە لە میسی باشترە و ئامارەکان دەریدەخەن یاریزانە پۆرتوگالیەکە لە یاریزانە ئەرجەنتینیەکە باڵادەستترە.

ئامارەکان لە ئینگلتەرا و فەڕەنساوە دەریدەخەن ڕۆناڵدۆ باشتر لە میسی لە ڕیزی یانەکەی دەبینرێت و گەر بەراوردێک بۆ هەردوو یاریزانەکە بکرێت بە ئاشکرا دەردەکەوێت ڕۆناڵدۆی خاوەن پێنج تۆپی ئاڵتونی لە میسی خاوەن شەش تۆپی ئاڵـتونی باشترە.

ڕۆناڵدۆ پاش پەیوەندی کردنی بە مانچستەر یونایتدەوە ئاستێکی بەرزی نمایش کرد و لە دەرکەوتنەکانی ڕابردوودا خاوەنی چوار گۆڵە، لەبەرامبەردا چاوەڕێ دەکرا میسی لە یانە پاریسییەکە مێژوو تۆماربکات، بەڵام تا ئێستا نەک مێژووی تۆمارنەکردووە بەڵکو خاوەنی تاکە گۆڵێکیش نیە.

جیاوازییەکە ئەوە دەردەخات ڕۆناڵدۆ بە مەعشوقەکەى شادبووەوە کە مانچستەر یونایتدە و لە لایەنی دەروونیەوە بێ کێشەیە و بە پێچەوانەشەوە میسی تا ئێستا سەرەتایەکی خراپی تۆمارکردووە و نەک گۆڵی خاوەنی تاکى گۆڵێکیش نیە، بەڵکو ڕەفتارێکی سەیریشی لە یارییەکەى لیۆن بەرامبەر پۆچیتینۆ نواند و پێدەچێت تا ئێستاش بیری لای عەشقی بەرشلۆنە و یادگارییەکانی بێت کە زۆربەى کاروانی وەرزشی لە بەرشەلۆنە و کامپ نۆ بەسەر برد.