PM:04:29:20/09/2021
648 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە جامى ڕابیتەى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى میواندارى ویکۆمب دەکات و
لیڤەرپوڵیش دەبێتە میوانى نۆریچ سیتى.
لە قۆناغى سێیەمى جامى ڕابیتەى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، سبەینێ
سێشەممە کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەو، مانچستەر سیتى هەڵگرى نازناوى چوار وەرزى
لەسەریەکى ڕابردووى جامەکە، لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى ویکۆمب وایندەرز دەکات.
لە هەمان کاتدا و لە یارییەکانى تردا، لیڤەرپوڵ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا،
بەرامبەر نۆریچ سیتى یارى دەکات و کوینز پارک ڕینجەرز و ئیڤەرتۆنیش ڕووبەڕووى
یەکدەبنەوە.
چوارشەممەش سەرجەم یارییەکانى ترى قۆناغەکە دەکرێن، کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى
شەو، چێڵسى لە یاریگاى ستامفۆرد بریج، میواندارى ئەستۆن ڤێلا دەکات.
هاوکات مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆردى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى
وێست هام دەبێتەوە و ئارسناڵیش لە یاریگاى ئیمارات بەرامبەر ویمبڵدۆن یارى دەکات.
گ . ف