کلۆزە پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی گرنگ

PM:03:41:20/09/2021

836 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میرۆسلاڤ کلۆزە پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى لاوانی ئەڵمانیا.

ڕۆژنامەى کیکەر بڵاویکردەوە، پاش وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى تورکیا لە لایەن ستیڤان کورنتزی ڕاهێنەری لاوانی ئەڵمانیاوە، لە ئێستادا هەڵبژاردەى لاوانی مانشافت بێ ڕاهێنەرە و کلۆزەى یاریزانی پێشووی ئەڵمانیاش پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

کیکەرئاشکرایکرد، کلۆزەى پاڵەوانی مۆندیالی 2014 لەگەڵ ئەڵمانیادا هەرچەندە دووچاری جەڵدەى دەمارەکانی پێی هات و بۆ ماوەیەک لە کاری ڕاهێنەرایەتی دوورکەوتەوە ، لە ئێستادا لە نەخۆشییەکەى چاکبووەتەوە و ئامادەیە دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی بکاتەوە.

کلۆزەى 43 ساڵ لە 2016 وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند و دواتر وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەى ئەڵمانیا و ساڵی ڕابردووش یاردەدەری ڕاھێنەری بایرن میونشن بووە.