PM:02:46:20/09/2021
1148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلنەر
دوپاتیکردەوە ڤان دایک یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان بەڵام سوپەرمان
نیە.
جەیمس میلنەری
ئەستێرەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئاستی ئەم وەرزەی ڤیرجیل ڤان دایکی هاوڕێی بەزرنرخاند
بەڵام داوای لە هەمووان کرد تا چاوەڕێی شتی زۆری لێنەکەن بۆ ئەوەی فشاری لەسەر
درووست نەبێت.
میلنەر لە لێدوانێکی
بۆ تۆڕی سکای سپۆرت وتی: هەموومان لە لیڤەرپوڵ پێمانوایە کە ئەو بەرگریکارە
هۆڵەندیە سوپەرمانە بەڵام ماوەیەکی کەمە لەپێکان گەڕاوەتەوە هەروەها تەمەنیشی کەم
نیە لەگەڵ ئەوەشدا زۆرباش دەردەکەوێت.
هەروەها
وتیشی: ئەو کارەی ئەو دەیکات
باوەڕپێنەکراوە و ئەوە دەردەخات کەچەنندە یاریزانێکی باشە کاتێک سەیری
بەرگریکارانی لیڤەرپوڵ دەکەیت ئەو ڕاستیە دەزانیت کە سەرنجڕاکێشن.