ڤیدیۆ.. تاوسۆن بوو بە پاڵەوانى جامى لۆکسمبۆرگ

PM:12:21:20/09/2021

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى لۆکسمبۆرگ، کلارا تاوسۆن لە یلینا ئۆستاپینکۆى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى لۆکسمبۆرگ بۆ تێنسى سەر زەوى و لەسەر ئاستى کچان، کلارا تاوسۆنى دانیمارکى و یلینا ئۆستاپینکۆى لاتیڤى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

کلارا تاوسۆن ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و چوار بە شەش و شەش بە چوار گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، کلارا تاوسۆن بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا، نازناوەکەى بەدەستهێنا و نەیهێشت ئۆستاپینکۆ پارێزگارى لە نازناوەکە بکات، کە لە 2019دا بەدەستیهێنابوو.

گ . ف