ڤیدیۆ.. ئیتاڵیا بوو بە پاڵەوانى جامى بالەى ئەوروپا

AM:11:49:20/09/2021

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى بالەى ئەوروپا، ئیتاڵیا لە سلۆڤینیاى بردەوە و دواى 16 ساڵ و بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى بالەى ئەوروپا، کە لە پۆڵەندا بەڕێوەچوو، هەردوو هەڵبژاردەى ئیتاڵیا و سلۆڤینیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە یارییەکى ماراسۆنیدا، ئیتاڵیا بە سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم یارییەکەى لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەمەش ئیتاڵیا بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا نازناوەکەى بەدەستهێنا و سلۆڤینیاش بۆ دووەم جار لەسەریەک لە یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکەدا توشى شکست بوو.

لە یارى دیاریکردنى پلەى سێیەمیشدا، هەڵبژاردەى پۆڵەنداى ڕێکخەرى پاڵەوانێتییەکە، بە سێ گێمى بێ بەرامبەر لە سڕبیاى هەڵگرى نازناوەکەى بردەوە.

هەڵبژاردەى ئیتاڵیا دواى هەشت ساڵ یەکەم یارى کۆتایى لە جامى بالەى ئەوروپا ئەنجامدا و هەڵبژاردەى سلۆڤینیاش بۆ سێیەم جار لە یارى کۆتایی جامەکەدا توشى شکستبوو.

گ . ف