ئەنچیلۆتی ئاستی بنزیمە و ڤینیسیۆس بەرز دەنرخێنێت

AM:11:06:20/09/2021

1340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی ستایشی یاریزانەکانی دەکات و ئاستی بنزیمە و ڤینیسیۆس بەرز دەنرخێنێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە تایمی یەکەمدا ئاستیان وەک پێویست نەبوو، ئەوەى پلانیان بۆ داڕشتبوو وەک خۆی جێبەجێ نەکرا نەیان توانی دەستپێشخەربوون گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن.

کارلۆ سەبارەت بە تایمی دووەم ئاشکرایکرد، هەرچەندە سەرەتا ڤالانسیا سەرەتا دەستپێشخەربوو، بەڵام ڕێنماییەکان لە نێوانی دوو پشووی یارییەکە بە تەواوی لە لایەن یاریزانەکانیانەوە جێبەجێکرا و بنزیمە و ڤینیسۆس توانیان ئامانجە بەدی بهێنن و ستایشی سەرجەم یاریزانەکانی تر دەکەین کە ڕۆڵیان لەو سەرکەوتنە بە نرخەدا هەبووە.

سەبارەت بە پێکانی کارڤاخاڵیش، ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکرد، گرژبوونی ماسولکە ناچاری کردین گۆڕانکاری بە کارڤا بکەین و هیوادارین پێکانەکەى سووک بێت و بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەى چونکە یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانیان و نەبوونی لە یاریگا کاریگەری نەرێنی درووست دەکات.