پێلێ پەیامێک ئاڕاستەى هەوادارانی دەکات

AM:09:54:20/09/2021

1372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێلێی ئەفسانەى بەڕازیلی هەوادارانی دڵنیاکردەوە بارودۆخی تەندروستی باشە و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پێلێی ئەفسانەى بەڕازیلی دووپاتیکردەوە لە ئێستادا بارودۆخی تەندرووستی زۆر باشە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە و هەوادارانی دڵنیا دەکاتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت و پێیان شاد دەبێتەوە.

پێلێ ئاشکراشیکرد، باش بوونی دۆخی تەندروستی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانی هەوادارانی و ئەوەش وایلێکردووە لە ڕووی دەروونیەوە ورەى بەرزبێتەوە و شەڕی نەخۆشییەکانی بکات و لەهەمان کاتیشدا سووپاسی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەى ئالبەرت ئەنشتاینی کرد کە یەکێکن لە هۆکارەکانی مانەوەى لە ژیاندا.

پێلێ سەرەتای ئەم مانگە لە ئاکامی پشکنینە ڕۆتینیەکانی، دەرکەوت گرێیەک لە ڕیخۆڵەیدا هەیە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لە 14ی ئەم مانگە لە یەکەى چاودێری چڕەوە خرایە ژورێکی ئاسایی بۆ تەواوکردنیماوەى چارەسەرەکانی، پێش ئەوەى جارێکی تر و بەهۆی کێشەى هەناسەدانەوە ڕەوانەى یەکەى چاودێری چڕ بکرێتەوە.