AM:09:27:20/09/2021
1184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئالێگری ڕەخنەى توند لە یاریزانەکانی
دەگرێت و دان بەوەشدا دەنێت لە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکاندا هەڵەی کردووە.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی دازنی
ئیتاڵی، ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دوای شکستی یانەکەى بەرامبەر میلان ڕایگەیاند، لە
تایمی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانەکانی باش دەرکەوتن و بە درێژای ئەو تایمە میلان
تەنها یەک لێدانی ئاڕاستەى گۆڵەکەیان کرد و تا ساتی یەکسانکردنەوەى ئەنجامەکەش
یاریزانەکانی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر هەموو شتێک گۆڕا و نەیان
توانی ئەوەى پێویست بوو ئەنجامی بدەن.
ئالێگری ڕەخنە لە هەندێک لە
یاریزانەکانی دەگرێت کە نەیانتوانی وەک پێویست ڕێگە لە گۆڵی یەکسانکردنەوەى میلان
بگرن و لەهەمان کاتیشدا ڕەخنەى لەخۆی گرت کە گۆڕانکارییەکانی لە جێگەى خۆیدا
نەبووە.
سەبارەت بە دیبالا و مۆراتاش،
ڕاهێنەری خانمە پیرەکە ئاماژەى بەوەدا هەردوو یاریزانەکە ئەوەى پێویست بوو ئەنجامیاندا
و تاکە شت کە بێزاری دەکات 15 خولەکی کۆتایی یارییەکەی بوو کە کۆنترۆڵیان لەدەستدا
و هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵی گرنگیش بوو.